Foto: Helena Sällström/P4 Sveriges Radio Göteborg

لە تەقەی شەوی ڕابردوو لە یۆتێبۆری دوو کەس کوژران

شەوی ڕابردوو لە تەقەیەکدا لە هیسینگێنی یۆتێبۆری دوو پیاو کوژران. پۆلیس لەمبارەوە دەستووری توێژینەوەیەکی داوە تا دەرکەوێ ئاخۆ ئەمە قەتڵیکی دانستە بووە یا بێئەنقەست.

تەقەکە بەر لە سەعات دەی شەو لە بیسکۆپس‌گۆردنی هێسینگێن کرا و بەپێی زانیارییەکان هەر دوو پیاو بە توندی برینداربوون و برانە نەخۆشخانە بەڵام نیوسەعات پاش نیوەشەو پۆلیس رایگەیاند کە هەر دوو گیانی خۆیان لەدەست داوە. کوژراوان ٢٨ و ١٧ ساڵە بوون و کەسوکاریان لەم رووداوە ئاگادار کراونەتەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ گومانبارێکی ئەم ڕووداوە دەردەست نەکراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".