wêne: Anna Sunna/Sameradion

سیاسەتی سوید لە سەر کان و کانزاکان ڕەخنەی لێگیرا

سیاسەتی سوید لە سەر کان و کانزاکان دژی پەیمانەپەسندکراوەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە. ئەمە بۆچوونی کومیتەی خەبات دژی ڕەگەزپەرستیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە دەیەوێ سامەکان لەم بوارەدا دەسەڵاتی زیاتریان هەبێ.

لە ڕاپۆرتێکی زۆر تازەدا کە ئەم کومیتەیە بڵاوی کردۆتەوە سەرەتا لە چەند خاڵدا پەسنی سوید دەدرێ کە مافی نەتەوەییبوونی زمانی کەمینەکانی وەک سامەکانی وەکوو گەل لە یاسای بنەڕەتیی خۆیدا چەسپاندووە. بەڵام ڕەخنەکانی لە چەندین خاڵن و زیاتر لەو پەسندانەن.

ئەم کومیتەیە نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێ لەوەی کە یاسای کانی سوید ئیزن دەداتە شیرکەتە پێشەسازییە مەزنەکان و چالاکییان لە ناوچەی سامییەکاندا بێئەوەی پرس بە  خودی سامییەکان بکا و پێشوەخت هاوفکرییان لەگەڵ بکا و دەنگێ ئەرێیان وەرگرێ. نموونەی هەرە ئاخریش هەڵدڕینی تاقیکارانەی کانیی ئاسنە لە کاللەک لە دەرەوەی یۆکمۆک هەڵکەوتوو لە باکووری سوید کە لە سەرەتای هاویندا ڕەخنەی یەکجار زۆری لێکەوتەوە.

کومیتەکە جەخت لەسەر دژایەتیی ئەم کارەی سوید لەگەڵ پەیمانە پەسندکراوەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و ڕادەسپێرێ کە سامییەکان دەبێ کاریگەریی زیاتریان لەسەر وڵات و هەرێمی ژیانی خۆیان هەبێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".