Arkivfoto: Sara Leverin/Sveriges Radio

مەلەوانیی هاوینی ئەمساڵ ژیانی دەیان کەسی لە سوید گرت

حەوت ساڵ دەبێ ئەوەندەی مانگی یوونی تا ئاگوستی ئەمساڵ خەڵک لە سوید نەخنکاون. ئەم هاوینە بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی ژیانپارێزیی سوید ٦٠ کەس لە ئاودا خنکاون کە لە چاو ساڵی ڕابردوو ٢٢ کەس زێدەتر بوون. ئەمساڵ بەگشتی ٩٧ کەس لە ئاوەکانی سویددا خنکاون کە ٧٢ کەس لە ساڵی پار زیاترە. زێدەبوونی ڕێژەی خنکانەکان دەگەرێنرێنەوە بۆ گەرمای هاوین کە خەڵکێکی زۆرتری هاندەدا لە دەرەوە مەلەوانی بکەن و خۆ بەئاو دادەن!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".