Foto: Fredrik Persson/Scanpix

بنەماڵە هەژارەکان بۆ چالاکیی کاتی ئازادی منداڵانیان یارمەتی دەدرێن

حوکوومەتی سوید بەتەمایە بۆ یارمەتیدانی چالاکییەکانی کاتی ئازادی منداڵانی سەر بە بنەماڵە کەمداهاتەکان، پارەیەک لە بەرچاو بگرێ. بە پێی راپۆرتی تلەڤزیۆنی سوید ئەم پارە یارمەتییە سێ هەزار کرۆن بۆ هەر منداڵەی لە ساڵدایە و دەدرێتە ئەم بنەماڵانەی دایکوباوکانیان پارەی یارمەتی لە سوسیال وەردەگرن.
حوکوومەتی سوید بۆ ئەم مەبەستە ١٢٢ میلیۆن کرۆنی تەرخان کردووە کە لە ناوەراستی ساڵی داهاتۆوە دەدرێتە بنەماڵەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".