Foto: AP/Scanpix

گەرمای هاوین بۆ چەند ڕۆژێک دەگەڕێتەوە گەلێ شوێنی سوید

تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەوای گەرم و وشک دەگەڕێتەوە سوید و هەوا تەنانەت لە باکوور دەگاتە سەرووی بیست پلەی سانتیگراد و لە باشوور تا ٢٥ پلە. گەرمای درەنگوەختی هاوین بە یارمەتیی گوشاری بەرزی هەوا کە پاشەکشە بە فشاری هەوای پایزە دەکا بۆ ماوەیەکی دیکەش بەردەوام دەبێ.

بە پێی نەخشەی وەرزەکانی ڕێکخراوی کەشناسیی سوید و لە گوێن مێتێرۆلۆگان، ئەوا هێشتا لە زۆر شوێنی سوید هەر هاوینە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".