Foto: Scanpix

گەلێ دەرمان لە سەری ساڵەوە هەرزانتر دەبن

بە پێی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی داگێنزبیهێتر بڵاوی کردۆتەوە گەلی لە دەرمانەکان لە سەرەتای ساڵەوە هەرزانتر دەبن. هۆی ئەم هەرزانبوونە ئەوەیە کە حوکوومەت خەریکی ڕێککەوتنێکە لەگەڵ ئەنجومەنی پیشەسازیی دەرمانان کە نرخی ئەو دەرمانە بە رەچەتەی دوکتۆر دەدرێن و لە ١٥ ساڵ کۆنترن، تا ٧ و نیو لەسەد دابەزێنن.

لە گوێن داگێنز نیهێتر ڕێککەوتنەکە دوو هەفتەی‌تر لە بودجەی پایزەی حوکوومەتدا پێشکەش دەکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".