هێزی بەرگریی سوید ناچارە پارە پاشەکەوت بکات

هێزی بەرگریی سوید پێویستیی بە پاشەکەوتکردنی زیاتر لە ٣٢٠ میلیۆن کرۆن تا سەری ساڵ هەیە تا بتوانێ خۆ لەگەڵ بودجەی ئەمساڵدا ڕێکبخات. ئەوەش لە کردەوەدا یانی تەمرینی سوپایی کورتماوەتر و فڕینی کەمتر لە هەموو بوارەکاندا.

نزیکەی ١٦٠ میلیۆن کرۆن لە چالاکیی ڕۆژانەی یەکەهێزەکان دەبڕدرێ  و هاوکات ١٦٠ میلیۆن کرۆنیش لە پارەی دیاریکراوی کڕینی ڕاوێژکاری و خزمەتگوزاریی سەنترالی بەرگری پاشەکەوت دەکرێ.

بێنگت سڤێنسۆن سەرۆکی بەرهەمی یەکەکانی بەرگری دەڵێ ڕەنگەتەمرینەکان سادەتر بکرێنەوە و یەکەیەکی کەمتر تێیداندا بەشدار بن بەڵام ئێمە هیوادارین  کە بتوانین جارێکی دی لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥دا، هەروەها ئەمساڵیش، بە بەشێک لە گرنگترین ئامانجە دیاریکراوەکانمان بگەین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".