Wêne: Hussein Malla/Scanpix

خۆپێشاندان بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژاوا لە باژاری یۆتێبۆری

ڕێگر دۆسکی لە سەر خۆپێشاندان بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا
1:48 min

بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا و ئەو ڕووداوە توندوتیژانەی وەک کۆمکوژیی گەلی کورد بەناوکراون و لەئەنجامدا ترس و دڵەراوکێ و ئاوارەیی دەیانهەزار کوردی ئەم پارچەیەی کوردستانی لێکەوتۆتەوە، هاووڵاتیانی کوردی سویدیش گەلێ چالاکیی جۆراوجۆریان دەست داوەتێ و لەوانە بەرنامەی خۆپێشاندانێکە کە بە دەستپێشخەریی هەندێ گەنجی نیشتەجێی باژاری یۆتێبۆری بڕیارە سبەینێ شەممە سەعات یەکی دوانیوەڕۆ لە گۆرەپانی گوستاڤ ئادۆلف بەرێوەبچێ. ڕێگر دۆسکی یەکێ لەم گەنجانەیە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".