Foto: Jonas Ekströmer/Scanpix

فۆندی نێونەتەوەیی پارە وریایی بڵقی نرخی خانووبەرە دەداتە سوید

فۆندی نێونەتەوەیی پارە (IMF) ڕاسپێریی سوید دەکا کە بۆ بەرگری لە زێدەبوونی بەدرۆی نرخی خانوو (بڵقی نرخ) هەندێ ڕێسا لە پێناو دانەوەی بەشێک لە ئەسڵی قەرزی بانکیش ـ جگە لە سوودی قەرز (amortering) ـ دامەزرێنن.

مەترسیی ناودێر بە بڵقی نرخی خانووبەرە، کاتێک دێتە پێش کە بنەماڵەکان قەرزێکی زۆریان لەسەر بێ. لە گوێن ئەم فۆندە خەڵکی سوید زۆر کەم لە ئەسڵی قەرزەکە دەدەنەوە بانک و تەنیا سوودی بانکیی قەرزەکە دەدەن.

هاوکات سندیکاکان، خاوەنکاران، ئەنیستیتووتی برەووی بازاڕ و گەلێ لە ئابووریزانانی سویدی لەسەر ئەم بروایەن کە دەبوا بانکی سەراسەریی سوید ئاستی سوودی سەرەکیی خۆی داشکێنێ تا تین و گوڕێک بداتە ئابووریی وڵات.

بانکی سەراسەریی سوید دژی ئەم بۆچوونەیە و قەرزە لەحاڵی زیادبوونەکانی بنەماڵە سویدییەکان وەک هۆکاری بڕیاری خۆ لە سەر هێشتنەوەی ڕێژەی سوودی سەرەکی لە ئاستی یەک لەسەددا دەناسێنێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".