Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

مەودای نێوان بلۆکە سیاسییەکان لە سوید زێدە دەبێ

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 september 2013 kl 10.07
وێنە: ماڵپەڕی بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆ سوید

لە گوێن ئاماری نوێی دامەزراوەی بیرپرسیی نوڤوس، مەودای نێوان بلۆکە سیاسییەکانی سوید ئێستا دە یەکە لەسەدە و مەودای نێوانیان هەرگیز لەم سێ ساڵەی رابردوودا ئەوەندە زێدە نەبووە.

دەنگی بلۆکی ڕاست بریتی لە مۆدێراتان،پارتی لیبرالی گەل، سەنتەر و دیموکراتە مەسیحییەکان سەرجەم ٣٩،٧ یەکەی لەسەد و بلۆکی سەوز و سوور پێکهاتوو لە سوسیالدیموکراتان، پارتی ژینگە و چەپ سەرجەم ٤٩،٧ لەسەدی دەنگی خەڵکیان لەم بیرپرسییەدا لەگەڵ بووە.

ڕێژەی دەنگی حیزبەکان جیاوازییەکی یەکجار بەرچاوی نەکردووە کەچی دەنگی مودێراتان ١،٣ لەسەد کەمی کردووە و گەیشتۆتە ٢٥،٦ لەسەد  و ئەمە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٠ هەرگیز وا کەم نەبووە. دیموکراتە سویدییەکانیش کە بە پارتییەکی دژەبیانی دەناسرێ ڕێژەی ٨،٩ لەسەدی دەنگەکانی خۆی هەروا پاراستووە.

بەم ئامارانە بێت ئەوا دیموکراتە مەسیحییەکان ناکەونە ناو پەرلەمانەوە چون ڕێژەی دەنگەکانیان ٣،٩ لەسەدە و مەرجی لانی کەم ٤ لەسەد پڕناکاتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".