دەزگای هەواڵگریی ڕادیۆیی سوید پێشێلکاریی یاسا و ڕێساکانی کردووە

دەزگای هەواڵگریی ڕادیۆیی بەرگریی سوید (ئێف،.ئەر.ئا)، لە کاتی پەیجوویی کۆنترۆڵی سیگناڵاندا چەندین جار یاسا و ڕێساکانی ئەم بوارەی پێشێلکردووە. ئەمەیان پێداچوونەوەیەکی ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتر نیشانی دەدا کە لەڕێگەی پشکنەری دەوڵەتیی بواری چالاکیی هەواڵگریی بەرگری ئەنجام دراوە.

ڕەخنەکە بۆ نموونە لە سەر ئەوەیە کە زانیاریی هەستیار لەسەر تاکەکەسان بە هەڵە مامەڵەی لەگەڵ کراوە و دراوەتە پۆلیسی ئاسایش، سێپوو.

لەو جێیەوە کە بەشێک لەو بڕیارەدراوانە نهێنین، ئەوا زەحمەتە بە وردی باسی چۆنەتیی ڕووداوەکە بکرێ بەڵام ڕەخنە لە دەزگای هەواڵگریی ڕادیۆیی بەرگریی سوید (ئێف،.ئەر.ئا)،لەوەتەی مانگی مایەوە هەیە کە بە پێچەوانەی یاسا لەگەڵ زانیارییەکانی خۆی لە تاکەکەسان جووڵاوەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".