یاریگەی هاکیی ئوێرێبروو جێی بۆ کورسیی چەرخدار نییە

توێژینەوەی رادیۆ سوید دەریدەخات کە کەسانی کەمئەندامی سەر کورسیی چەرخدار ناتوانن بیتاقەی پێشبڕکێی هاکیی باژاری ئوێرێبروو کە ئەم زستانە بەڕێوەدەچێ وەدەست بخەن.

لە گشت ئەو ستادیۆمە وەرزشیانەی ئەمڕۆکە بۆ یاریی هاکی لە سویددا هەن، ئەوە یاریگەی بێرن لە ئوێرێبروویە کە کەمترین جێگەی بۆ کەسانی سەر کورسیی چەرخدار لەبەرچاو گرتووە و لە بەراورد لەتەک ئەوانی‌تردا ئەم مەرجەی یەکێتیی هاکیی سەرسەهۆڵ بە لاوازییەکی زۆر و لە نزمترین ڕێژەدا بەجێدێنن.

جێگە تایبەتییەکانی کورسی چەرخدار لەم یاریگەیەدا پێشتر لەلایەن ئەوانەی کارتی وەرزانەی ئابوونەیان هەیە گیراونەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".