Foto: Fredrik Persson/Scanpix

حوکوومەت پارەیەکی زۆرتر بۆ ‌هێزی بەرگری تەرخان دەکات

حوکوومەت پێشنیاز دەکا کە بودجەی لەبەرچاوگیراوی هێزی بەرگریی سوید و یەکەکانی بە ڕێژەی ١،٤ میلیۆن کرۆن لە ماوەی چوارساڵاندا زێدەبکرێ و ئەم پارانە بۆ کارمەندان و ڕاهێنانیان خەرج بکرێ.

ئێنستروێم دەڵێ ئامانجی ئەم زیادکردنی بودجەیە، بەهێزکردنی توانایی بەرگریی وڵاتە. پارەکە لەم ناوەدا دەبێ بۆ سەربازان، دەریاوانان و بەتایبەت ڕاهێنانیان خەرج بکرێ. ئەمە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی بەرگریی وڵات گرنگە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە هەر ئەمساڵ جارێکی‌تریش بودجەی یەکەکان زیاد کرابوو بەڵام ئەو کات لەبەر دابەشکردنەوەی بودجە بوو لە ناو یەکەکاندا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista