Foto: Helena Strömblad/Sveriges Radio

قەرزیان دەدەنێ و ڕێکەوتننامەی کڕینی مەشرووبیان پێ مۆردەکەن

ئەو کاتەی بانکەکانی سوید خۆ لە دانی قەرز بۆ دەستپێکی کاری رێستووران دەپارێزن، ئەوا کارخانەگەلی بیرەسازی ئەم ئەرکە دەگرنە ئەستۆ و قەرز دەدەنە خاوەن ڕێستوورانەکان.

ئانێت شەرنکڤیست بەڕێوەبەری فرۆشی شیرکەتی سپێندرووپ لە وتووێژێکدا لەگەڵ رادیۆ سوید پارێزگاری ئەم شێوە داراییە دەکات و دەڵێ ئێمە لە بواری یارمەتیی دارایی بە رێستوورانەکانیش چالاکین و وەک بانکەکان قەرزیان دەدەینێ و یارمەتییان دەکەین کاروباری کڕینەکانیان بکەن.

ڕەخنەگران دەڵێن خاوەنبار و ڕیستوورانەکان لێبڕاو دەکرێن هەر لە هەمان شیرکەتی قەرزدەریش بیرە و مەشرووبەکانی خۆیان بکڕن و لەبەرامبەر دانی قەرز و پارەی پێش، ڕێککەوتننامەیان لەسەر کڕینی ڕادەیەکی دیاریکراوی بیرە و مەشرووب پێ مۆردەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".