Foto: Jan Mårdberg/Sveriges Radio

نەخۆشانی ئارترۆز بەبێ هۆکار عەمەلیات دەکرێن

بەدانانی فێرگەی تایبەتی ئارترۆز  ئیدی پێویست بەوە ناکا کە هەموو ساڵێ دەیانهەزار کەس لەبەر گرفتی ئەژنۆ و سێبەندە تووشی عەمەلیاتی گران و پڕمەترسی بن. بەڵام جیاوازییەکانی ئەم ناوەندانە لەگەڵ یەک زۆرن. ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت کە ئەم هەواڵەی نووسیوە باس لەوە دەکات کە لە ستۆکهۆڵم  تەنیا لەدەیان یەک نەخۆش لەو فێرگانەدا جێی دەدرێتێ کەچی لە یەمتلەند هەرهەموویان بۆیان دەگونجێ تێیدا بەشدار بن.

وێنە: بینای پارێزگای یەمتلەند

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista