Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Josefin Patzauer/ Sveriges Radio

ئەمڕۆ لە سوید ڕۆژی دووشەممەی کلامیدیایە

ئەمڕۆ دووشەممەیە و بۆ جاری یازدەهەم، بە ڕۆژی کلامیدیا ناونراوە. کلامیدیا کە لە ڤایرووس دەکەوێتەوە نەخۆشییەکی تێکەڵبوونی جینسی‌یە و ساڵانە چل هەزار کەس لە سوید تووشی دەبن کە تەمەنی زوربەیان لە نێوان ١٥ تا ٢٩ ساڵدایە.

ئامانج لە ناونانی ئەم رۆژە بە دووشەممەی کلامیدیا، بردنەسەری ئاستی زانیارییی گشتی لەسەر ئەم نەخۆشییە، چۆنەتیی گیرانەوەکەی و دەرمانەکەیەتی و بەم مەبەستەش لە سەراسەری سویددا ئافیشی تەبلیغی بۆ هاندانی خەڵک و بەتایبەت گەنجان بە خۆتاقیکردنەوە لە سەر گیرۆدەبوون بەم نەخۆشییە لە دارو دیوار دراوە.

نەخۆشیی کلامیدیا لە ڕێی تێکەڵبوونی کۆنترۆڵنەکراو بڵاودەکرێتەوە و کەسی گیرۆدەبوو بێئەوەی خۆی لەم هەوکردنەی لە نەخۆشییەکە دەکەوێتەوە ئاگاداربێ، ژیانی ئاسایی خۆی تێدەپەڕێنێ و دەتوانێ کەسانێ‌تریش تووش کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".