Foto: Scanpix

ئانا لیند ١٠ ساڵ لەمەوپێش بەر چەقۆ درا

ئەمڕۆ ١٠ ساڵ بە سەر ئەو ڕۆژەدا گوزەراوە کە ئانا لیند لە فرۆشگای NK بەر چەقۆ درا و سەر لە بەیانی ڕۆژی دواتری کۆچی دوایی کرد. وا باس ئەکرێت کە ئەم کوشتنە زیاترین کاریگەری هەبووبێت لە سەر کارەکانی پۆلیسی ئاسایشی سەپۆ. نیکلاس ئۆستریۆم جێگری کاتیی سەرۆکبەشی پاراستنی تاکەکەسی لە سەپۆ  ئەڵیت گۆڕانکاریمان لە مێتودی کارەکانماندا کردووە. بە دیدێکی ترەوە هەڕەشەکان ئەخوێنینەوە و سەبارەت بە پاراستنی تاکەکەسی زۆر لە جاران توندوتۆڵتر بوینەتەوە. بە بەراورد لەگەڵ ٢٠٠٣ شێوەی پاراستنەکانمان گۆڕاوە و ئەمەش پەیوەندی بەو ڕوداوەوە هەیە.

 جێگای باسە لە دوای کوشتنی ئانا لیند سەپۆ کارمەندانی بەشی پاراستنی تاکەکەسی دوو بەرابەر زیاتر کردووە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".