ژمارەی بێکاران هێشتا هەر بەرزە

لە مانگی ئاگوستیدا ٤٠٢ هەزار کەس لە کاردۆزگە arbetsförmedlingen ناونووس بوون. هەرچەندە ئامارگیرییەکان وا نیشان ئەدەن کە دۆخی بازاڕ و کار بەرەو باش بوون ئەڕوات بەڵام ڕێژەی بێکاران بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو هەر وەک خۆی ماوەتەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی کە ٦ مانگ یان زیاتر لەو ماوەیە ناویان لە کاردۆزگەدایە لە زیادبووندان و سوسان ئوکەکە سەرۆکی شیکاریی کاتیی لە ئاربێتسفیۆرمێدلینگەن پێی وا نییە بەم زووانە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ببینرێت. ئوکەکە پێی وایە تا کۆتایی ئەمساڵیش ژمارەی بێکاران هەر زیاد دەکەن و پێئەچێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بادانەوەیەک ببینرێت و ڕێژەی بێکاری کەمتر بێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".