Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سیستەمی کۆنترۆڵکردنی بێکاران ئەدرێتە بەر ڕەخنە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 september 2013 kl 12.00
Arbetsförmedlingen. Foto:Rebecca Nygren/Sveriges Radio

لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە پاڵپشتیی ڕێسایەکی تازە  بێکاران کۆنتڕۆڵ ئەکرێن و ئەو کەسەی بە ڕێکو پێكی بە دوای کاردا نەگەڕێ بایکۆت ئەکرێت، بەڵام ئەم سیستەمە نوێیە ڕەخنەی لێ ئەگیرێت. لەمەوبەدوا کەسە بێکارەکان ئەبێت ڕاپۆرتێکی چالاکبوونی خۆیان بدەنە دەستی کاردۆزگە arbetsförmedlingen و لەوێدا دەریخەن کە بە دوای چەند کاردا بوون. ئەو کەسەی کە ڕیکو پێک کارەکانی نەکردبێت دۆزەکەی بەڕێ ئەکرێتە لای سندووقی بیمەی بێکاری A-kassa و ئیتر ئەوان بڕیار ئەدەن ئایا کۆمەکەکە بدەن یان نە. یەکێتی سەندیکای ST کە کارمەندانی دەزگا دەوڵەتییەکان لێێ ئەندامن، ڕەخنە لەم سیستەمە ئەگرن و پێیان وایە لەگەڵ ئەم ڕێسا نوێیەدا کۆنترۆڵ و کاغەزکاریی بێجێ دروست ئەبێت. بەڵام هیلەڤی ئەنگستریۆم وەزیری بازاڕی کار لەگەڵ ئەوان هاوڕا نییە. ئەنگستریۆم پێی باشە کەسەکە خۆی فۆرمەکان پڕ بکاتەوە چوونکە ئەو کەسەیە بە دوای کارەوەیە و ئەو کارەش لە سەر کاردۆزگە کەمتر ئەبێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".