Fotomontage:Sveriges Radio Stefan Attefall, bostadsminister

ئەکرێت خانووی زیاتر ساز بکرێت

گەر ڕیسا تەکنیکییەکانی خانوو بنیاتنان هێندە توند نەبان، ئەکرا خانووی زیاتر و هەرزانتر ساز کرابان. ئەمە ستێفان ئاتەفالی وەزیری خانوبەرە لە سەروتاری ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێر نووسی و پێشنیار دەکات کۆمۆنەکان مەرجی زیاتر لە مەرجە نەتەوەییە سەراسەرییەکان دانەنێن. ئەمڕۆ بۆ نموونە هەر کۆمۆنەو مەرج و ڕێسای تایبەت بۆ خۆی هەیە سەبارەت بە بنیات نانی خانوبەرە. حوکوومەت دەیەوێت بەم پێشنیازە ڕێ لە مەرجە تەکنیکیەکانی کۆمۆنەکان بگرێت و تا ساڵی ٢٠١٥ دەست بە کار بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".