Foto: Jurek Holzer/Scanpix

دژایەتی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بانگی محەمەدی لە سوید بەردەوامە

سەرەڕای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر لە دەستپێکرانی بڵاوبوونەوەی بانگ لە بڵیندگۆی مزگەوتێک لە فیتیا هەڵکەوتوو لە باشووری ستۆکهۆڵم، نەیاران هەروا دژی ئەم کارە دەنگ هەڵدەبڕن. گرووپێک بەناوی "خوازیارانی کۆمەڵگای هاوبەش" هەر لە ڕۆژی دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوە و هاوکات لەگەڵ ئەم بانگدرانە لەبەرامبەر مزگەوتی فیتیادا دەستیان داوەتە خۆپێشاندان و دژایەتی.

کۆمەڵە ئیسلامییەکانی سویدیش کە ئیزنی بڵاوبوونەوەی بانگی محەمەدییان لە کۆمۆنی فیتیا و پۆلیس وەرگرتووە، ئەم کارەی خۆیان وەک وەڵامێک بە پێویستیی موسوڵمان بۆ ئەنجامدانی داب و ڕێورەسمە دینییەکان دادەنێن بەڵام نەیاران دەڵێن بڵاوبوونەوەی بانگ لە کۆمەڵگای سێکۆلاری سوید کردەیەکی سیاسییە و کەسانی ناموسوڵمان جاڕز دەکات. گرووپی "خوازیارانی کۆمەڵگای هاوبەش" لە درێژەی نەیاریی خۆیان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بانگ لە سوید، بڕیارە سەعات حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپێشاندانێک لە گۆرەپانی سێرگێل لە ناوەندی ستۆکهۆڵم وەڕێبخەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".