Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industrilokal. Giftig rök sprider sig österut mot Giraffens köpcentrum. Alla som befinner sig i området bör bege sig därifrån. Boende i området uppmanas att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Kalmar.
(Publicerat idag kl 17.16)
.دەزگای کەشناسیی سوید هۆشیاری پلە سێی بەهۆی توانەوەی بەفرو هەستانی لاڤاوەوە لە هەرێمی یاڤلەبۆرێ ڕاگەیاند

ڕێککەوتنی ئەورووپا و ئەمریکا بۆ چاوەدێریی دارایی تیرۆریستان لەوانەیە هەڵوەشێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 13 september 2013 kl 12.33
Foto:Yves Logghe/Scanpix

یەکێتیی ئەورووپا هەڕەشەی کردووە کە ڕێکەوتننامەی هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی چالاکیی دارایی تیرۆریستان هەڵدەوەشێنێتەوە. هۆی ئەم هەڕەشەیە، لەقاودرانی ئەوە بوو کە یەکێ لە ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئوپەراسیۆنی گوێگرتن لە ڕێی تەلەفۆن و دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاریی بانکی ئەنجام داوە. سێسلیا مالستروێمی سویدی لە بەرپرسانی کارگێڕی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێ کە لەقاودرانی کاری گوێگرتنی ئەمریکاییەکان لە تەلەفۆنان کارتێکەریی قووڵی داناوەتە سەر بڕوای ئەو بەم وڵاتە.

جێی باسە کە لە ساڵی ٢٠١٠دا ڕێکەوتننامەیەک لە نێوان یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکادا مۆرکرا بۆ دۆزینەوە و ڕاگرتنی چالاکییە داراییەکانی کەس و گرووپە تیرۆریستەکان و ئیزنی دەدا بنکە و کاربەدەستانی ئەمریکایی کە دەستیان بە زانیارییەکانی شیرکەتی بەلژیکی سویفت ڕابگا کە کارگێڕیی کاروباری بانکی و ناردنی پارە لە نێوان زیاتر لە دە هەزار بانک و ناوەندی دارایی جیهانی لەسەر شانە.

سێسیلیا مالمستروێم سێ ساڵ لەوەپێش لە کاتی مۆرکرانی ئەم ڕێککەوتننامەیەدا گوتبووی کە یەکێتیی ئەورووپا مافی ئەوەی دەبێ کە ئەگەر لادانێک لەم ڕێکەوتنەدا بەدی کرا، هەڵیوەشێنێتەوە. ئێستا کە ئەم شیرکەتە بەرازیلییە ڕووماڵی ئەم هەواڵەی کردووە کە ئەمریکا زانیارییە بانکییەکانی خۆی لەم ڕێیەوە بۆ ئامانجێکی‌تر جگە لە خەبات دژی تیرۆریسم بەکار دێنێ، ئەوا یەکێتیی ئەورووپا لێبڕاوە هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".