wêne: Sveriges Radio Internation/زایەڵە

خۆپێشاندانێک بە دژی لە سێدارەدانی چالاکوانانی سیاسی لە ئێران

"ئەمساڵ تاکو ئێستا ٥٣٨ کەس لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون"
7:37 min

دوێنێ ڕۆژی یەکشەممە لە پایتەختی سوید لە ستۆکهۆڵم لە لایان هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندانێک بە دژی لە سێدارەدانی چالاکوانانی کورد لە ئێران پێکهات. هەروەها چەندین هێزی سیاسی نەتەوەکانی کەمایەتی دیکەی ئێران هەر بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە سێدارەدانی چالاکوانانی سیاسی بەشدار بوون.

ئەمساڵ بە پێی ئەو زانیارییەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆخۆی ىڵاویکردۆتەوە تاکو ئێستا ٣٠٤ کەس لە سێدارەدراون. بەڵام بە پێی پرسی ئەندامی پەڕلەمان جەبار ئامین سەر بە پارتی ژینگە کە لە وەزیری دەرەوەی سوید کارڵ بیلدتی کرد جگە لەو ٣٠٤ کەسە هەروەها ٢٣٤ کەسی دیکە بە پێی زانیاری بێلایەن لە ئێران لە سێدارە دراون. واتە ئەمساڵ تاکو ئێستا ٥٣٨ کەس لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون.

بەدری تەوحیدی و حوسێن سەحیدی دوو لە لە بەشداربووان بوون.

لە دوای هاتنە سەر کاری حەسەن ڕوحانی ١١٥ کەس لە سێدارە دراون. بەر لە هەڵبژاردنەکان بۆ سەرۆک کۆماری ئسلامی ئێران ڕوحا قەولیدا فشار لە سەر خەڵکانی ئێران کەم بکاتەوە و ئازادی زیاتر بە خەڵک بدات. لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا نزیکەی ٥٠ زیندانی کورد و بەلوچ لە سێدارە دراون. ئەمساڵ زیاتر لە ٥٠ کەس لە گۆڕەپانەکانی گشتی لە بەر چاو خاڵک لە سێدارە درون.

هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هاتنە سەر کاری ڕوحانی ڕووی لە دەرەوە کردووە و بە زمانی یاشتیخواز هەوڵ دەدات پەیوەندیەکانی بۆ لابردنی فشاری ئابووری و سیاسی بە هۆی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی باشتر بکات.

هەروەها چەند نوێنەری حزبە سیاسیەکانی سویدی لەم خۆپێشاندانە وتاریان پێشکەش کرد.

یەکێک لەوانە نوێنەری پارتی چەپ یاکۆب یونسۆن بوو کە لە قسەکانیدا گوتی مەحکومکردنی لە سێدارەدانی چالاکوانان لە ئێران بەشێک لە هەوڵی نێونەتەوەیی بۆ قەدەخە کردنی لە سێدارەدان و سزای مەرگە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".