داڵکورد شکستی هێنا

لە یارییەکانی پشووی ئەم هەفتەدا داڵکورد بۆ یاریکردن لە وەرزی داتوو نەیتووانی بگاتە ئاستی لیگی دەستە دووی یانەکانی سوید و شکستی هێنا.

 داڵکورد و یانەی ئیفکۆ ڤێرنامۆ کە لە  لیگی دەستە دووی یانەکانی سوید یاری دەکرد ڕووبەڕووبووەوە. ئەم یاریە بۆ هەردوو یانەکە یەکلایکەروە بوو.

  لە بەر ئەوە تیپی تۆپی پێی  ئیفکۆ ڤێرنامۆ  لە یاریگای خۆیدا و هەر لە یەکەم خولی دەسپێکردنی یاریەکەوە دەتسی بە هێرشکردنە سەر تیپی تۆپی پێی داڵکورد کردوو لە ماوە  ٥ دەقیقیەی یەکەمدا توانیان گۆڵیک لە داڵکورد تۆمار بکەن. ئیفکۆ ڤێرنامۆ لەبەر ئەوەی کە هەفتەی ڕابوردوو لە یاریگای داڵکوردا  یەک بە سفر شکستی هێنابوو دەبووایە ئەم یاریەی ببردایتەوە  بۆیە لەسەر هێرشکردنە سەر گۆڵی داڵکورد بەردووام بوو. ئیفکۆ ڤێرنامۆ هەتا کۆتای بەشی یەکەمی یاریەکە توانی سێگۆڵ لە داڵکورد تۆمار بکات. لە دەقیقەکانی کۆتای بەشی یەکەمی یاریەکە. داڵکورد هەستایەوە توانی یەک گۆڵ تۆماربکات. بەمەش ورەی هاندەرانی یانەکە کە لە زۆربەری شارەکانی سویدەوە  بۆ پشتیوانی کردن لە یانەکەیان بۆ شارەوانی ڤێرنامۆ هاتبوون بەرزبکاتەوە.

لە سەرتای بەشی دوومی یاریەکەدا بەگروو تینێکی ترەوە هەردوو تیپەکە بەدی دەکران. داڵکورد سەرەرای ئەوەی کە سێ گۆڵی لێکرابوو پێویستی تەنها بە یەک گۆڵ هەبوو بۆ مسۆگەر کردنی لە لیگی دەستە دووی یانەکانی سوید لە وەرزی داهاتوودا یاری بکات.

 بەڵام ئیفکۆ ڤێرنامۆ بە هەمان شێوەی داڵکود پێویستی بە یەک گۆڵ هەبوو. لەبەر ئەوە  ئیفکۆ ڤێرنامۆ ئەوە هەلانەی کە بەردست دەکەوت لە یەریەکادا دەیخواستەوە و توانی لە ناوەڕاستی بەشی دووەمی یاریەکەدا دووگۆڵی تر لە داڵکورد تۆمار بکات. بەم دەرئەنجامە واتە  ٥- ١ ئیفکۆ ڤێرنامۆ لە داڵکورد بباتەوە و یاری کردن لە لیگی دەستە دووی یانەکانی سوید بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".