پرۆژەی بیناسازی لە ستۆکهۆڵم پێشنیاز دەکرێت

چەندین پرۆژەی بیناسازی لە شارەوانی ستۆکهۆڵم کە بە دەیان ملیارد کرۆن مەزەندە کراوە پێشنیاز دەکرێت.  بۆ نمونە دروستکردنی ٧٨٠٠٠ ئەپارتمانی نوێ و درووستکردنی ‌‌هێڵیکی شەمەندنەفەری ژێرزەمینی Tunnelbanna کە لە نۆ وێزگە پێکدێت.

بۆ جێبەجێکردنی ئەم پێشنیازە هەریەک لە حوکمەت و ئەنجومەنی پارێزگا و چوار شارەوانی کە هەریەک لە شارەوانییەکانی  ستۆکهۆڵم، ناکا، سۆڵنا و یەرفێلا ڕیککەوتوون. ئەم پێشنیازە ئەمڕۆ لەلایەن پارتە بەڕێوەبەرەکانی حوکمەتەوە لە رۆژنامەی Dagens Nyheters بڵاوکرایەوە.

نزیکەی ٢٥،٧ ملیارد کرۆن پێویستە بۆ ئەنجامدانی ئەو بیناسازییە. ئەو ڕێژە پاریەیش پێشنیار کراوە کە لە ڕێگەی بەرزکرنەوەی باجی هاتووچۆی ناوشارەوە trängselskatt دابینبکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".