کارمەندانی کابینەی فرۆکەوانان هەڕەشە لە یەکێتی سەندیکاکەیان دەکەن

بە سەدان کارمەندی کابینەکانی کۆمپانیای فرۆکاوانی SAS لە سوید ڕێگەی یاسای دەگرنە بەر بەرامبەر یەکێتی سەندیکەیان Unionen.

کارمەندەکان پێان وایە کە سەندیکاکە  لەکاتی نوێکردنەوە گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیاکەدا کە ساڵیک لەمەوبەر بووە، دەستێوەردانی لە پرسەکانی خانەنشینیکردووە لە کاتێکدا کە ئەو سەندیکایە ئەو مافەی نەبوو بەو شێوە مامەڵا لەگەڵ ئەو پرسەدا بکات. دادناس لە یەکێتی سەندیکاکە ڕوونی کردۆتەوە بۆ ڕۆژنامەی Dagens Nyheter  کە لە کاتی گرێبەستەکاندا لە ژێر بڕیارێکی زۆر ناهەمواردابوون. بەتایبەت   کە سەندیکاکە بایەخ بە کام پرس بدات، بۆ نمونە، موچەی کارمەندان، ژینگەی کار یان موچەی خانەنشین گۆڕانگاری بەسەردا بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".