Foto: Henrik Montgomery/TT

شەمەندەفەرێک لە ستۆکهۆڵم لە ‌هێڵ لادەدات و بەپایەیەکدا دەدات

شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە نێوان دوو ئیزگەی ناوەڕاستی ستۆکهۆڵم لە ژێر زەوی لە هێڵ لایداوە و خۆی لە کۆڵەکەیەک داوە و ئەمە لەوانەیە مەترسیی ڕووخانی بیناکانی لێبکەوێتەوە.

 گشت هاتوچووىشەمەندەفەری باشووری ستۆکهۆڵم  ئەمڕۆ هەڵوەشاونەوە و هێزەکانی فریاگوزاری و بەرپرسانی بواری ترافیک لە شوێنی ڕووداوەکەن. کەس لە شوێنی ڕوداوەکەدا زیانی پێنەکەوتووە.

کەمێک بەر لە ئێستا ستێفان بیێوێرک کڤیست وتەبێژی هێڵە ئاسنیەکانی دەزگای هاتووچۆ رایدەگەیەنێت کە ڕێگەی هاتووچوو لەو ‌هێڵەدا دوەستێندرێت.

-   چەند ئارەبانەیەکی شەمەندەفەرەکە لەگەڵ بەشێک پێشەوەی شمەندەفەرکدا بەلادا کوتووە. ئەمە ڕوداێکی ‌هێڵە ئاسنیەکانە و هەموو پەیووەندیە ئەلێکترۆنیەکان لە ئێستادا بڕاون لەبەر ئەوە ناتوونین بە هیچ شیوەیەک ڕیگەی هاتوو چۆ لەم هێلەدا هەتاوەکوو کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".