مردن لە نێو کەسانی تووشبووی سەکتەی مێشکدا کەمیکردووە

ئەوە کەسانەی کە بە سەکتەی مێشک دەمرن لە ٢٠ ساڵی ڕابووردودا هەتاوەکو ئێستا زۆر کەمیکردووە. زۆربەی ئەو کەسانەی کە تەمانیان لە ژێر ٥٥ ساڵەوەیەو تووشی سەکتەی مێشک دەبن دەژین.

  ئەوە ڕێژەییە لە نێوان ئەفرەتان و پیاواندا جیاوازە. مردن لە %٥٠ لە نێوان ئەو ئەفرەتانەی کە تووشی سەکتەی مێشک بوون کەمیکردووە، بەڵام لە نێوان پیاواندا یەک لەسەر سێ کەمیکردوو.

ئەمە ئەکادێمای سالگرێن لە یەتوۆبۆری لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا بۆ دەرکەوەتووە . جێگای ئەماژەیە کە  لێکۆڵەرەوکان هەتاوەکوو ئێستا لە هۆکاری کەمردنەوی مردن لە نێو توشبوانی سەکتەی مێشکدا پشکنینینان نەکردووە، بەڵام پێان وایە گۆڕانکاری بەسەر شێوەی ژیان و چارەسەری باشتتر یەکێکن لە هۆکارانەی کە مردن لە نێو تووشبوانی سەکتەی مێشکدا  کەمیکردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".