Foto: Drago Prvulovic/TT

ژیلوان لە نێو باشترین یاریزانە هەڵبژێردراوەکانی سویدا بوو

لە ئاهەنگی خەڵاتکردنی یاریزانانی ساڵدا، یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێی سوید سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ جاری هەشتەم دوێنێ شەو توانی تۆپی ئاڵتونی  وەک باشترین یاریزانی ساڵ لە ئاستی یاریزانانی پیاوان لە سویدا بەدەست بهێنێت.

لە هەمان کاتدا ئێبراهیمۆڤیچ خەڵاتی وەک باشترین هێرشبەری ساڵ و خەڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵی لەو ئاستەدا وەرگرت. 

جێگەی ئاماژەیە هەر لە ئاستی یاریزانانی پیاودا یاریزانی بەڕەگەز کورد ژیلوان حەماد کە لە یانەی مالمیوێ ئێف ئێف لە لیگی یەکی سوید Allsvenskan یاری دەکرد خەڵاتی باشترین یارریزانی ‌هێڵی ناوەڕاستی لەو لیگەدا پێدرا. 

لە ئاستی یاریزانی ئافرەتانداندا بۆ چوارەمین جار لۆتا شڵین وەک باشترین یاریزانی ساڵ دەستنیشان کراو توانی تۆپی ئەڵماس، ئەوخەڵاتە کە تایبەتە بە یاریزانان لە ئاستی ئافرەتاندا بەدەست بهێنێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".