ئەنجومەنی ئەوروپا سوید لەسەر گەندەڵی ئاگاداردەکاتەوە

ئەنجومەنی ئەوروپا لە ڕاپۆرتێکی نوێدا داوای لە سوید کردووە کە بە تووند تر دژی گەندەڵی ببێتەوە. ئەنجومەنەکە لە ڕاپۆرتەکەردا ڕوونی کردۆتەوە کە سویدیەکانی گەندەڵی زۆر بەسادەی سەیردەکەن، بەتایبەت کە لەدوای ئەو گەندەڵیانەی لە شاری یۆتۆبۆری ئاشکرا کران.

ئەنجومەنی ئەوروپا پێی وایە کە پێویستە یاسایەکی تایبەت بۆ ئەندام پەرلەمانەکان دابنرێت کە لە کاتی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵیدا بتووان بەکاری بهێنن. لە کاتی دادگاییەکانیشدا کەسانی بێلایەن لە دادگاکدا کاربکەن و بڕیاری دادگای بدەن.