قیتارەکانی ستۆکهۆڵم هێشتا ئاسایی هاتووچۆ ناکەن

دوێنێ بەیانی شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە ناوەڕاستی ستۆکهۆڵم لە هێڵ لایداو و خۆی لە کۆڵەکەیەک دا. گشت هاتوچووشەمەندەفەریەکانی باشووری ستۆکهۆڵم ڕاگیران. ئێستا ڕیگای یەک لە هێڵەکان کراوەتەوە، ئەم ڕووداوە کار ئەکاتە سەر ترافیکی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی و زیاتر قیتارەکانی پەندێل و فیەڕ ئەگرێتەوە، هێشتا نادیارە کەی شەمەندەفەڕەکان بە کاتی ئاسایی خۆیان بە کار ئەکەونەوە. هەر بۆیە شەریکەی (SJ) شیرکەتی هێڵی ئاسنی سوید ئەمڕۆ پارەی بلیتی هەموو ئەو کەسانە ئەداتەوە کە سەفەرەکانیان هەڵئەوەشێننەوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".