foto: Lennart Nordenstien/SverigesRadio

پۆلیسی سوید لە کەمپی پەنابەران کەسێکی کوشت

بە پێی هەواڵەکان، پۆلیسی سوید لە کەمپێکی پەنابەری لە هاگفۆش تەقەی لە کەسێک کرد و کوشتی. تۆممی لیند بەرپرسی چاپەمەنیی دەزگای پۆلیسێش ئەم ڕووداوەی سەلماند.

سەعات هەشت و نیوی شەوی ڕابردوو پاش ئەوەی راپۆرتی قەومانی شەڕێک لە کەمپی پەنابەران لە گەییش‌هۆڵم لە هاگفۆش درا و ئەوەی کە ئەو کەسەی شەڕدا یەکجار مەستە، پاتروڵێک پۆلیس بانگکرایە ئەم شوێنە.

سەعات هەشت و نیوی شەوی ڕابردوو پاش ئەوەی راپۆرتی قەومانی شەڕێک لە کەمپی پەنابەران لە گەییش‌هۆڵم لە هاگفۆش درا و ئەوەی کە ئەو کەسەی شەڕدا یەکجار مەستە، پاتروڵێک پۆلیس بانگکرایە ئەم شوێنە.

تۆممی لیند دەگێڕێتەوە کە پۆلیس لەم شوێنە چاوی بە پیاوێک کەوت کە بە چەقۆیەکەوە ڕاوەستابوو و دەرگای ماڵێکی دەکوتا.

بە پێی زانیاریی پۆلیس، ئەو کەسە کاتێ پۆلیسەکان لێی نزیک بوونەوە بە چەقۆکەی هەڕەشەی لە پۆلیسیش کرد و پۆلیس ئەم بارودۆخەی بە حاڵەتێکی هەڕەشەئامێز نرخاند و یەکێ لەوان دەمانچەکەی دەرێنا و سەرەتا تەقەیەکی کرد.

تۆممی لیند دەڵێ تەقەی یەکەم هیچ کارێتێکەرییەکی نەبوو و ئەم پیاوە درێژەی بە هێرشکردنەکەی خۆیدا. دوای ئەوە بوو کە پۆلیس تەقەیەکی دیکەی کرد و پیاوەکەی هەر لەوێ خست.

بە پێی زانیاریی پۆلیس ئەم پیاوە سەعات نۆ و ٢٧ دەقیقە گیانی لەدەست دا. ئەم کەسە هێشتا لەلایەن پۆلیسەوە نەناسێندراوە بێجگە لەوەی گوتراوە کە تەمەنی چل وپێنج ساڵە. تۆممی لیند دەڵێ: ئێمە هێشتا نازانین کە ئەو کەسە کوژراوە، کەس و کاری لە سویدیش هەیە یان نا. ئەوەش نادیارە کە ئاخۆ ئەم کەسە خۆی لەم کەمپە دەژیا یان نا.

پۆلیس تا ئەم بەیانییە هیچ گومانێکی لە سەر تاوانباربوونی کەسەکە لەبەر دەستدا نەبوو. ئەم تەقەیەش کە پۆلیس کردوویەتی لەلایەن دەزگای پۆلیسەوە لێیدەکۆڵدرێتەوە.

دەزگای کۆچی سوید دەگێڕێتەوە کە ئەم کەمپە پەنابەرییە بە شێوەی چەندین ئاپارتومان بوون و هێشتا مەعلووم نییە کە ئەو کەسەی کوژراوە پەناخواز بووە یان تەنیا کەسێک بووە و لەم نزیکانە ژیاوە.

لەم کەمپەدا ٣٨ کەس لە ئاپارتوماناندا دەژین و پاش ئەم تەقەیە دەزگای کۆچ چەند کارمەندێکی ناردە ئەم شوێنە. فرێدریک بێنگتسۆن بەرپرسی چاپەمەنیی دەزگای کۆچ بە ڕادیۆی سویدی گوت کە ئەم پرسە لە پلەی یەکەمدا پێوەندیی بە پۆلیسەوە هەیە. بەڵام زۆر ئاشکرایە کە ڕووداوەکە بە زۆر هۆ خراپ و نەشیاو کەوتەوە. ئێمە ئێستا کارمەند دەنێرینە شوێنەکە تا وەڵامی پرسەکان بداتەوە و ببێتە پشتیوانێکێش.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".