Abir Al-Sahlani. Foto: pressbild, Centerpartiet

پەرلەمەنتار ئەلسەحلانی گومانی قۆڵبڕیی لێئەکرێت

عەبیر ئەلسەحلانی پەرلەمەنتاری پارتی ناوەندی centerpartiet پشوویەک وەرئەگرێت لە کارەکانی پەرلەمانی. ئەلسەحلانی گومانی ساختەکاریی لێدەکرێت و باس لە چەندین ملیۆن کرۆنە بە پێی دەزگای تاوانە ئابوورییەکان Ekobrottmyndigheten .

لێکۆڵینەوەکە لەگەڵ شیکایەتێکی پۆلیس سەبارەت بەو ٣،٢ ملیۆن کرۆنەی پارتی ناوەندی بۆ پارەی کۆمەک تەرخانی کردووە دەستی پێ کرد. بە پێی سەرگروپی پەرلەمەنتارانی پارتی سەنتەر ئاندەرش ڤێ یۆنسۆن، هەتاکو پرۆسەی لێکۆڵینەوەکە تەواو ئەبێت ئەلسەحلانی لە هیچ کراوبارێكی پەرلەماندا بەشدار نابێت. ئەو پارانەی کە نادیارن لە دوو پرۆژەدا ساڵەکانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٠ لە ئێراق بە کار هاتوون. لە ڕاپۆرتی کۆتایی پرۆژەکەدا کەموکوڕییەکی ئەوەندە زۆر هەبوو، دامەزراوەی نێونەتەوەیی پارتی ناوەندی بڕیاریدا سکاڵا بەرێتە لای پۆلیس.

پرۆژەکانی ئیراق بە سەرپەرشتی پەرلەمەنتار عەبیر ئەلسەحلانی و باوکی بە ناوی عابد ئەلسەحلانی بەڕێوە چوون ونزیکەی ٣،٢ ملیۆنیان تێ چووە. وەکو باس کرا، ئێستا ئەلسەحلانی کە لە ٢٠١٠ـەوە وەک پەرلەمەنتاری پارتی ناوەندی کار ئەکات پشوویەک لە کارەکانی ئەگرێ، تاکوو لێکۆڵینەوەکە تەوا ئەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".