سزای کوشتن زیاد کرد

سزای ئەو کەسە ٢٥ ساڵەی کە بەهارێ ئاڵتونفرۆشێکی لە ماڵەکەی خۆی کوشت توندتر کرایەوە. دادگای سەرەتایی Tingsrätten  ١٢ ساڵ سزای زیندانیی بۆ کەسە ٢٥ ساڵەک بڕیووە کەچی لە دادگای پێداچوونەوە Hovrätten  سزاکەی زیاد کرا بۆ ١٦ ساڵ.

مانگی مارش بوو سێ کەس هەڵیانکوتایە سەر پیاوێکی ئاڵتونفرۆش و ژنەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا. لەوێ کلیل و کۆد و زانیاریان لە سەر دوکانی زەڕەنگەریەکە وەرگرت و هەتاکوو دوکانەکەیان بەتاڵ کرد، یەکێکیان ئەو دوکەسەی لە ژوورەوە ڕاگرتبوو. دواتر زەڕەنگەرەکە بە چەقۆ هێرشی بردووە بۆ ئەو کەسە ٢٥ ساڵە، بەڵام تەقەی لێ کراو و دواتر گیانی لە دەست دا. کەسە تاوانبارەکە لە دادگادا وتی من ویستوومە بەرگری لە خۆم بکەم، کاتێک هێرشی بۆ هێنام ناچار بووم تەقە بکەم. بەڵام دادگای پێداچوونەوە Hovrätten پێی وایە کەسە زەڕەنگەرەکە بەرگری لە خۆی کردووە چوونکە ئەو گیرابووە، هەر بۆیە هۆڤڕەتەن بڕیاری دا سزاکە بەرز بکاتەوە بۆ ١٦ ساڵ زیندانی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".