دۆخی مناڵانی لێقەوماو ئەمن و دڵنیا نییە

سێ لەو چوار کۆمۆنانەوی وا دەزگای خزمەتگوزاریی کاروبارە کۆمەڵایەتیەکانیان خرابووە ژێر چاوەدێری، باش کار ناکەن. لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو دۆسیانەن وا مناڵانی تێدایە، و
ئێستا دەرکەوتووە ئەم لێکۆڵینەوانە کاتی زۆر ئەخایەنن

دەزگاکان خۆیان ڕایانگەیاندووە لەم ماوەی دواییدا هەندێک لێکۆڵینەوە زیاتر لە چوار مانگیان خایاندووە تاکوو تەوا بوون، کەچی خزمەتگوزاریی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان دایناوە ئەو دۆسیانەی مناڵان ئەگرنەوە بە خێرایی کاریان لە سەر بکرێت و لە ماوەی چوار مانگدا تەواو بن.

١٦١ کۆمۆن وەڵامی چەند پرسیارێکیان سەبارەت بەو کەیسانە داوەتەوە کە لەسەر مناڵانن. وەڵامەکانیان نیشان ئەدات ڕیگایەکی زۆر ماوە بۆ دابین کردنی جێگایەکی ئەمن و دڵنیا بۆ مناڵان. ئەمە ئانیکا لانگ لە ڕێکخراوی o Familj  Humana indidvid و سارا تیرینگەر بەرپرسی لاوانی ڕیکخراوی مناڵپارێزی rädda barnen ئەمەیان لە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادەت نووسی. بە پێی ئەوان لەم ماوە دورودرێژەدا مناڵان هەروا بێ هاوکاری ئەمێننەوە و چاوەڕێن تاکوو بڕیارێکی تەواویان لە سەر بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".