هەڕەشەکانی سەر ئینتێرنێت تووندتر مامەڵەیان لەگەل ئەکرێت

لە ڕیگەی گۆڕینی یاسایەکەوە لەمەو بەدوا لەگەڵ هەڕەشەکانی سەر ئنیتێرنێت توندتر مامەڵە ئەکرێت.  حوکوومەت ئێستا گۆڕانێک لە یاسادا ئەکات و بەم شێوەیە ئەو کەسانەی لە سەر ئنتێرنێت سوکایەتی ئەکەن یان هەڕەشە ئەکەن ئاسانتر حوکم ئەدرێن.

هەڕەشەو سوکایەتییەکان لە ڕێگەی ئینتێرنێتەوە هەتا دێت زیاد دەکەن، یاساکان لەگەڵ ئەم گەشەکردنەدا نەهاتوون بۆیە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە گۆڕانکارییەک لە یاسادا بکرێت بە ڕای وەزیری داد بێاتریس ئاسک.. تا ئێستا قوربانییەکان خۆیان بێڕیزیکردنەکانیان بەرز کردوەتەوە بۆ دادگا و خەرجیی دادگاییەکەش لە سەر خۆیان کەوتووە، بەڵام بە پێی ئەم یاسا تازەیە، ئەرکە لەسەر پارێزەری گشتی شیکایەتەکان بەرزبکاتەوە بۆ دادگا . ڕقی ئینتێرنێتی بووەتە چەمکێکی تازە، وەزیری یەکسانی مارییا ئارنهۆلم بە کەناڵی SVTی  ووت ئەم شیوە سوکایەتیکردنانە زیاتر ژنان و کچانی جەوان ئەگرێتەوە، بۆچوونێک دەرئەبڕن و دواتر بەو هۆیەوە سوکایەتی جنسییان پێ ئەکرێت.

جیی باسە حوکوومەت ئێستا دەزگای بەرگرتن لە تاوان brottsförebygganderådetی ڕاسپاردووە زانیاری لەسەر ئەندازەی ئەو کەسانە پەیدا بکات کە لە ڕیگەی ئینتێرنێتەوە سوکایەتیان پێ ئەکرێت و کەسەکانیش دەستنیشان بکرێن.