پارتی گەلی دانمارک ڕەخنە لە دیموکراتە سویدییەکان ئەگرێت

پارتی گەلی دانیمارک کە پارتێکی هاوشێوەی دیموکراتە سویدییەکانن پارتی دژە بیانیی sverigedemorkaterna  ئەدەنە بەر ڕەخنە.

ڕەخنەکە لەبەر ئەو هاوپەیمانییەیە کە دیموکراتە سویدییەکان و بەرەی نەتەوەیی فەڕانسە، و پارتە هاوشێوەکانیان لە ئوتریش و بیلژیک پێکیان هێناوە بۆ دوای هەڵبژاردنەکەی یەکێتی ئەوروپا. بە ڕای پارتی گەلی دانیمارک بڕیارەکەی Sverigedemokraterna ئاقڵانە نییە چوونکە ئیدیۆلۆژی ئەم پارتانەی تر زۆر دوورن لە فۆلکەپارتی و دیموکراتە سویدییەکان، بۆ نموونە لە پرسەکانی ئیسرائیل و ئازادیدا.