هاتووچۆی قیتارەکان هەر نائاسایین

هاتووچۆی قیتارەکانی ستۆکهۆڵم تا دوو هەفتەی تریش هەر ئاسایی نابنەوە. شەمەندەفەڕێکی بارهەڵگر پێرێ، لە تونێلەکانی ژێر زەوی خۆی لە کۆڵەکەیک داو کێشەی بۆ هەزاران مسافیر ناوەتەوە. دوێنێ ئێوارە ڕاگەیەندرا کە هێڵێکی تر کراوەتەوە و لەوانەیە هاتووچۆکان هەندێک باشتر بن، بەڵام ئێستا دەزگای ترافیک ڕاگەیاندووە کە نزیکەی دو هەفتەی تر ئەخایەنێت تاکوو هاتووچۆکان ئاسایی ئەبنەوە.