خێزانێکی سووری ئەنێردرێنە ئەرمەنستان

بە هۆی تاقیکردنێک لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ێستا خێزانێکی پەناخواز لە سوید دەرئەرکێ. ئەم خێزانە گەنجە بە دوو مناڵی چووکەوە بۆ ماوەی ساڵێکە لە هاناسکوگی هەرێمی سکۆنە ئەژین و ئێستا وەڵامی ڕەتی داوای مافی مانەوەیان وەرگرتووە بە هۆی ئەو تاقیرکدنەوەی کە لە رێگەی تەلەفۆن کردوویانە. گوایە بە پێی زاراوەکەیان گومان لە ناسنامەیان ئەکرێت.

پە پێی خێزانەکە ئەوان خەڵکی سورییەن و دوای ئەوەی کە خانووەکەیان سووتێنراو و دایکی ژنەکە و منداڵە بچووکەکەیان لەوێدا مردن ئیتر هەڵهاتوون. ژنەکە تەمەنی ١٨ ساڵە و مێردە ٢٠ ساڵەکەی ئێستا ئەوەندە باری دەروونی خراپە کە بێ هەست بووە. بەڵام دەزگای کۆچ چیرۆکی ئەم خێزانە ڕەت دەکاتەوە، چوونکە پێیان وایە ئەم خێزانە خەڵکی سورییە نین، بەڵکو خەڵکی ئەرمەنستانن بە پێی ئەو تاقیرکدنەی وا لە رێگەی تەلەفۆنەوە ئەنجام درابوو.