هێزی بەرگری سوید لە ئەفغەنستان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکاردێنێ

هێزی بەرگری سوید فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی، واتە لە ئەمریکا کڕیوە.  ئەم فڕۆکانە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی نهێنی لە لایان هێزی بەرگری سوید لە ئەفغەنستان بەکار دەهێندرێن. لەم زووانە هەموو بەتەلیۆنەکانی هێزی بەرگری سوید فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان پێ دەدرێت. بە پێی زانیاریی لە لایان دەزگای هێزی پارێزەری سوید ئەم فڕۆکانە تەنها بۆ پاراستنی سەربازەکانی سوید بەکار دەهێندرێن. تاکوو ئێستا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە لایان هێزەکانی سوپای ئەمریکا زیاتر لە ٤٠٠٠ کەس کوژراون.