لە سوید ٧ کەس بە هۆی گومانی منداڵبازی دەستگیرکران

دوای ئاشکراکردنی تۆڕێکی نێونەتەوەی منداڵبازان لە لایان پۆلیسی کانەدا ٧ کەس لە سوید کە گومانیان لە سەرە دەستگیرکران. سەر ئەنجام ٣٤١ کەس لە ٥٠ وڵات گیراون. بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی کانەدا بە دەیان کەس لە سوید گومانی منداڵبازیان لە سەرە.  لە شاری تۆڕۆنتۆ لە کانەدا پیاوێکی ٤٢ ساڵە کە لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت فیلم و وێنەی دەستدرێژی کردنی منداڵانی فرۆشتووە ساڵی ٢٠١١ دەستگیر کرا. ئەم پیاوە لە ساڵی  ٢٠٠٥ەوە خەریکی ئەم تاوانە بووە.