هەبوونی پەروەندەی نەخۆشی لە سەر ئینتەرنێت ڕەخنەی لێ دەگیرێت

5:10 min

لە لایان ئەنجومەنی پارێزگای ئوپسالا لە سەرەتای ئەم ساڵەوە پەروەندەی نەخۆشی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لە ڕیگات ئینتەرنێتەوە لەبەردەست کردووە. بەڵام پزشکانی ئەم ناوچەیە ڕەخنەیەکی زۆری لێ دەگیرێت. بە پێی قسەکانی توربیۆرن کاڕڵسۆن پزشک لە ناوچەی ئوپلاند لە لایان پزشکان ڕەخنە لە شێوەی پێشکەشکردنی ئەم پەروەندانە دەکەن.

کاڕڵسۆن دەڵێ لە لایان پزشکان دژی لەبەردەستهێنانی ئەم پەروەندانە و ڕێگادان بە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بۆ دیتنی یاداشتەکانی پزشکان لە سەر خۆیان نین. بەڵکو ڕای پزشکان سەبارەت بە پێشکەشکردن و شێوەی لەبەردەستهێنانی ئەم پەروەندانەیە.

لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو گشت ناوچەکانی سوید بە پێی بڕیاری نوێ دەبێ پەروەندەی نەخۆشی لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت بۆ هەموو هاووڵاتیان بەردەست بکەن. یەکەم ناوچەی ئوپسالایە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣ ڕێگای بە دانیشتووانی ناوچەی ئوپلاندی داوا پەروەندەی خۆیان لە  ڕێگای ئینتەرنێتەوە ببینن.

بەڵام بە پێی ڕاپرسیەک لە ٤٠٠ پزشک لە ناوچەی ئوپلاند ٣٢٠ پزشک پەروەندەی ئێلێکترۆنیکیان لە ڕێگای ئینتەرنێت پێ شتێکی خراپە. پە پێی قسەکانی توربیۆرن کاڕڵسۆن دەتوانرا بە شێوەیەکی دیکە پێشکەش کرابا.

کاڕڵسۆن دەڵێ ئێمە پێمان باشتر دەبوو ئەگەر لەبەردەستهێنانی پەروەندەی نەخۆشای لە ڕوانگەیەکی تەندروستیەوە بۆ دانیشتوانی ناوچەی ئوپلاند پێشکەش کرابا. بەڵەم ئێستا وەکوو زانیاری ئەلەکترۆنیکی پێشکەش کراوە. ئێمە پێمان باشتر دەبوو ئەگەر هەموو تاکێک لە لایان ئێمەوە ڕێنوێنی کرابا و هاوکاریمان کردبان بۆ ئەوەی لەم پەروەندانە تێ بگەن.

لە لایان پزشکان نیگەرانی کاری زیاتر و مەترسی هەڕەشە کردنن لە لایان ئەو کەسانەی لە پەروەندەکانیان ڕازی نین هەیە. هەروەها بۆ تەندروستی خەڵک لەبەردەستهێنانەی پەروەندەی نەخۆشی  بە ڕای ئۆسا کایاندێر ڕێکخەری پڕۆژەی ڕاپرسی لە لایان زانکۆی ئوپسالا خراپە.

کایاندێر دەڵێ لە ڕێگای ئەو ڕاپرسییەی لە ٤٠٠ پزشکمان کردووە نیگەرانیاک لە ناو پزشکان سەبارەت بە نووسینی پەروەندەکان دەبینن. بە هۆی ئەوەی خەڵک ئێستا دەتوانێ فەوری پەروەندەی خۆی ببینێ پزشکان بۆ پێشگیریکردن لە هەڵەتێگەیشتن دەبێ شێوەی کارکردنی خۆیان بگۆڕن. هەروەها پزشکان نیگەرانن کە خەڵک بە هۆی هەڵە تێگەیشتن لە پەروەندەکانیان بڕیاری نادرووست سەبارەت بە تەندروستی خۆیان دەدەن. ئەوەش لە ئاکامدا زیان بە ناخۆشان دەدات.

توربیۆرن کاڕڵسۆن باس لەوە دەکات کە ئەم ساڵ زۆر کەس بە هۆی هەلە تێگەیشتن لە پەروەندەکانیان بڕیاری هەڵەیان لە سەر تەندروستی خۆیان داوە.

کاڕڵسۆن دەڵێ ئەم ساڵ زۆر کەس بە هۆی هەڵە تێگەیستنی پەروەندەکانیان بڕیاری سەر بەخۆ لە سەر تەندروستی خۆیان داوە کە لە ئاکامدا دۆخی تەندروستیان خراپتر بووە.

هاوکات بە پێی قسەکانی توربیۆرن کاڕڵسۆ هەڵومەرجی ئەو کەسانەی لە ژێر فشاری ناموسیدان لە بەر چاو نەگیراوە.

کاڕڵسۆ دەڵێ هەلوومەرجی هەموو کەسێک لە بەر چاو نەگیراوە. بۆ نمونە ئەو کەسانەی لە ژێر فشاری ناموسیدان بۆیان گرینگە زانیاری دوای دیتنی پزشکێک بە دەستی کەسی دیکە نەکەوێت. لەو ڕوانگەوە ناتوانین دڵنیا بین زانیاری سەبارەت بە تەندروستی ئەو کەسانە ناگاتە دەستی کەسانی دیکە. ئەگەر پەروەندەکەیان ببەستن ئەوەش بۆ خۆی دەبێتە هۆی گومانلێکردنی ئەو کەسانە و لە ئاکامدا دەتوانن تووشی توندوتیژی زیاتر بن.

لە دوای لەبەردەستهێنانی پەروەندەی نەخۆشی ژمارەی ئەو کەسانەی داوای پەروەندەکانیان دەکەن دوو بەرابەر بووە و ئەرکی پزشکان لە کاتی پەروەندەکردنی دۆخی تەندروستی ئەو کەسانەی دەیان بینن زیاتر بووە. بەڵام ئۆسا کایاندێر لە سەر ئەو باوەڕەیە دەبێ پزشکان یان کەسانی دیکەی لێهاتوویان هەیە ڕۆڵێکی زیاتریان لە ئێستا هەبێت. کایاندێر دەڵێ پزشکان و کارمەندانی دیکە دەبێ بەشداری بن و ئامادەگی ئاڵوگۆڕبەسەرهێنانی شێوەی کاریان هەبێت. ئەگەر بمان هەوێ لەبەردەستهێنانی پەروەندەی نەخۆشی سەرکوتو بێت پزشکان دەبێ ڕۆڵێکی بەشدارییان هەبێت.