wêne: Henrik Montgomery/TT

کوڕانی کەمتەمەن لەشفرۆشی دەکەن

هەموو ساڵێک لە رۆژی لەدایکبوونیدا قەولی بەخۆی دەدا کە چیدی لەشفرۆشی نەکات
4:55 min

بە هۆی خواستی پیاوان کوڕانی کەمتەمەن بە ئاسانی دەتوانن لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە لەشفرۆشی بکەن. خۆربای ئەو کۆوڕانە بە هۆی تووشبوونی دەستدرێژی لە کاتی منداڵیدا تووشی ئەم دۆخە دەبن . یەکێک لەو کوڕانە نیکلاسە کە بە منداڵی لە لایان ڕاهێنەرەکەی تووشی دەستدرێژی جنسی ببوو. 

نیکلاس دەڵێ کاتێک کە دەستم بە لەشفرۆشی کرد تەمەنم تەنها ١٣ ساڵ بوو و لەشم وەک منداڵێکی ١٠ساڵانە بوو.

لە دوای دووچارکردنی دەستردرێژی جنسی لەشفرۆشی کاردانەوەیەکی ئاساییە. ئەو کەسانە تووشی پەرێشانی دەروونی دەبن و لەشفرۆشی وەکوو کردەوەیەکی ڕەوا دەبینن. بە پێی قسەکانی بەرپرسی ڕێکخراوی  "هەزار دەرفەت" میکیس کاناکاریس زۆر کەس بۆ کەمکردنەوەی ئازاری دەروونی خۆیان بریندار دەکەن یان دەبڕن و لەشفرۆشیش بۆ ئەم کوڕانە شێوەیەکە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارە دەروونیانەی کە تووشی بوونە.

کاناکاریس دەڵێ کەسێک کە دووچاری دەسترێژی جنسی بوبێت هەوڵ دەدات پەرێشانی دەروونی کەمبکاتەوە و بۆیە خۆیان تووشی هەمان هەڵومەرج دەکەن. ئەوەش تاکوو جار بە جار لە هەڵومەرجێکدا کە وەکوو کاتەکانی کەمتەمەنی کە دووچاری دەسترێژی بوونە هەوڵبدەن خۆیان کۆنتڕۆڵیان بە دەستەوە بێت.

نیکلاس بۆ خۆی باس دەکات کە هەموو جارێک کە لەشفرۆشی دەکات هەست بە بارسووکی دەکات.

نیکلاس دەڵێ لەشفرۆشی زۆر ئاسانبوو و هەستێکی زۆر خۆشی پێ دەدام. هەموو جارێک هەستم بە ئارامی و بارسووکی دەکرد.

بۆ ئەو کوڕانەی کە بە تەمان لەشفرۆشی بکەن زۆر ئاسانە پیاوانی بەتەمەن ببینەوە. بەڵام بە پێی قسەکانی کاناکریس ئەو کوڕانە تەنها تا تەمەنی ١٥ساڵەگی بۆیان ئاسانە پیاوانی بەتەمەن ببینەوە کە دەیانهەوێ سوویستفادەی جنسییان لێ بکەن.

کاناکاریس دەڵێ دوای تەمەنی ١٥ ساڵەگی بۆیان زەحمەتە لە لەشفرۆشی بەردەوام بن. ئەوەش بە هۆی ئەوەی کە بازاڕی لەشفرۆشی بۆ کوڕان لە دوای تەمەنی ١٥ ساڵی زۆر بچووکە. ئەو پیاوانەی کە ئامادەن پوڵ بە کوڕانی کەمتەمەن بدەن تاکوو سوئیستفادەی جنسیان لێ بکەن تەنها کوڕانی لە ژێرەوەی تەمەن ١٥ساڵ دوێت.

زانیاریی سەبارەت بەم کوڕانە زۆر کەمە. بەڵام بە پێی ئەو زانیارییەی کە لە بەر دەستە لە ناو ئەو کوڕانەی کە لە ئاخیر ساڵی خوێندنگای ئامادەیین لە سەدا 1.5 یان لەشفرۆشیان کردووە.

بەڵام کاناکاریس لە سەر ئەو باوەڕەیە کە زانیارییمان تەنها لە سەر بەشیکی زۆر بچووکی ئەم گروپە هەیە و پێوایە کە ئەم کوڕانە لە شەرمان باسی ناکەن. هەر بۆیەش کاناکاریس دەڵی گرینگە ئەو کوڕانە بزانن کە تەنیا نین. بە داخەوە زۆرن بەڵام ئەگەر بۆ خۆیان ئامادەبن یارمەتی وەرگرن ئیمکاناتی باش هەیە.

نیکلاس کە پێی خۆشنیە ناوی ئەسڵی خۆی ئاشکرا بکات، لە بەرنامەیەکی تایبەت سەبارەت بە لەشفرۆشی کوڕانی کەمتەمەن لە ڕادیۆی سوید لە کەناڵی پێ ترێ کە ئەم ئێوارە سەعات ٦ بڵاو دەبیتەوە، باسی بەسەرهاتی خۆی دەکات.

نیکلاس دەڵێ ئەو پیاوانەی کە پوڵیان پێ دەدام تا لەگەڵیان بم پێیان خۆش بوو کە من تەمەن کەم بوو. تەمەنی بچووک بوو کە بەدوایدا بوون. کە ١٣/ ١٤ ساڵ بووم لەشفرۆشی ئاسانتر بوو. کە تەمەنم گەیشتە ١٥/١٦ ساڵ زەحمەتتر بوو و پێیان پیر بووم .

هەروەها نیکلاس باس دەکەت کە هەموو ساڵێک لە رۆژی لەدایکبوونیدا قەولی بەخۆی دەدا کە چیدی لەشفرۆشی نەکات. بەڵام کەچی لەم ڕەفتارە هەر بەردەوام بووم. نیکلاس دەڵێ هیچ کاتێک کێشە نیە لەشفرۆشی بکەیت. هەر کاتێک کە پێتخۆشبێت دەتوانی پیاوێک لە سەر ئینتەرنێت ببینیەوە کە ئامادەیە پوڵت پێ بدات تا سوئیستفادە لە لەشت بکات. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".