Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Jessica Gow/TT

نۆ قوتابیی فێرگەیەکی شەوانەڕۆژی مەحکەمە دەکرێن

ئەمڕۆ مەحکەمەی نۆ قوتابی و کارمەندێکی فێرگەی شەوانەڕۆژیی لوندسبەری لەبەر ئازاردان و سووکایەتیکردن بە چەند قوتابییەکی تازە دەستی پێکرد.

چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئاگوستیی دەربازبوو واتا پاییزی ساڵی ڕابردوو کە چەند قوتابیی بەتەمەنتر لەم فێرگە شەوانەڕۆژییەدا هەڕەشەی سووتاندن بە ئوتوویان لە چەند قوتابیی تازەدەستپێکردوو کرد. لە ئاکامیشدا یەکێ لەم قوتابییانە بە لەشداغکراوی گەیەنرایە نەخۆشخانە.

ئێستاش ئەم نۆ قوتابیە و یەکێ لە کارمەندان بە تاوانی هەڕەشەی نایاسایی و بێزارکردن و دووانیش لەبەر بەشداریی لە خەسارگەیاندن بە لەشی کەسێکی‌تر دادگایی دەکرێن.

قوتابییەکان پاش ئەم ڕووداوە هەروا لە فێرگەدا مابوونەوە و یەکێ لە بەرپرسانی فێرگەکە لەمبارەوە دەڵێ کە هەموو ئەو قوتابیانەی لەم ڕووداوەدا بوون لەم کارەیان خەمبارن. فێرگەش پشتیان دەگرێ و لەم حاڵەتەدا بەجێیان ناهێڵێ. دیارە قوتابیان و دایکوباوکیشیان پشتگیریی ئێمە دەکەن و حەز دەکەن فێرگەکە بەردەوام بێ. بەمحاڵەوە تا بڕیاردانی مەحکەمە، فێرگەکە هەروا درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دەدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".