Foto: Leif R Jansson/Scanpix

هاوپەیمانی ڕاست داوای دە ساڵ خوێندن لە فێرگە سەرەتاییەکاندا دەکا


لە مانگی دیسەمبەری ڕابردوووە باسی سیاسەتی خوێندن و پەروەردەی وڵات زۆرتر لەسەر ناکارابوونی سیستێمی ئێستا و دابەزینی ئاستی زانستی قوتابیانی سویدی بووە. ئێستا حوکوومەت دەیەوێ بە زیادکردنی ساڵێکی خوێندن لە پۆلەکانی خوێندنی سەرەتایی، خولەکە بکاتە دە ساڵ.

یان بیۆرکلوند وەزیری خوێندن و پەروەردە کە ڕێبەری پارتی لیبرالی گەلیشە ئەم بەیانییە لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا گوتی:
قوتابیان پێویستییان بە کار و تەمرینێکی زیاتر هەیە. بێت و سوید لەگەڵ وڵاتانی تری ئەورووپایی یا خود پێشکەوتووی پیشەسازیدا هەڵسەنگێنین ئەوا تەنیا سوید و وڵاتێکی دیکەی هەرێمی باڵکانن کە درەنگ دەست بە فێرگە دەکەن.  لە وڵاتانی‌تردا منداڵان زووتر دەچنە فێرگە. لە زوربەی وڵاتە پێشکەوتووە پیشەسازییەکاندا، خوێندنی سەرەتایی و ئیجباری، دە ساڵە. سوید وڵاتێکە کە منداڵانی ساڵێک درەنگتر دەست بە خوێندن دەکەن و ماوەی خوێندنی سەرەتاییەکەشی لە هەموان کورتترە.
لەم کۆنفرانسەدا هەروەها ڕاگەیەنرا کە ئەم ئاڵوگۆڕانە لە ساڵی ٢٠١٧وە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. خوێندنی سەرەتایی سوید لەوەتەی ساڵی ١٩٦٢وە تا ئێستا، نۆ ساڵ بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista