زانیارییە تۆمارکراوەکان لە سەر سێرڤێری هەوری، لە مەترسیدان

زیاتر لە نیوەی فێرگەکانی سوید کەڵک لە خزمەتەکانی ناودێر بە پاشەکەوتکردنی زانیاریی هەوری دەکەن. ئەم خزمەتانە بە شێوەی فەزایەک بۆ پاراستنی زانیاری لەسەر سێرڤێری ئینترنێتیی ئانلاین پێشکەش دەکرێن. فەرمانگەی چاودێریکردنی زانیاریی تۆمارکراو ـ Datainspektionen ـ ئێستا وریایی دەداتە فێرگەکان کە بە شێوەیەکی جیددی بیر لە پاراستنی زانیارییە تاکەکەسییەکانی قوتابیان بکەنەوە.

ئەم دەزگایە لە سەر ئەم بڕوایەیە کە بەکارهێنانی فەزای پاشکەوتکردنی هەوری بەم واتایەیە کە چیدی کۆنترۆڵ بە سەر زانیارییەکاندا نامێنێ و ئەم شیرکەتانەی خزمەتی وەها پێشکەش دەکەن، دەتوانن لە پێناو سیاسەتی بازرگانیی خۆیاندا کەڵک لەم زانیارییانە وەرگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".