Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

داهێنانێکی پزیشکیی بێوێنە لە سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 8 januari 2014 kl 11.56
Foto: Mary Altaffer/TT

لە داهاتوودا نەخۆشانی دڵ دەتوانن ئەندامی پێویستی خۆیان بۆ پێوەندلێدان لە ڕێی دەزگایەکی چاپی سێ‌ڕەهەندییەوە وەدەست بێنن. لێکۆڵەرانی زانکۆی چاڵمرزی یۆتێبۆری توانیویانە بەم شێوەیە، گوێیەکی دەستکرد بێننە بەرهەم و هەر ئێستاش لە ئەنیستیتۆی پزیشکیی کارۆلینسکا، بە هەمان شێوە هەوڵ بۆ سازکردنەوەی بەشێک لە مێشک دەدرێ.

لەم شێوەیەدا خانەسەرەکییەکان دەچێندرێنە سەر ئەو ئەندامەی لەش کە بە کەڵکوەرگرتن لە چاپگەرێکی سێ‌ڕەهەندی، بەرهەمهێنراون. دیارە بەم شێوەیە دەکرێ لە داهاتوودا ـ ڕێك وەک ئەو فیلمە خەیاڵییانە ـ ئەندامێکی نوێی لەشی مرۆڤ بهێنرێتە بەرهەم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".