Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

گرفتی هاتوچۆی قیتارەکان بە میلیۆنان کرۆن زیانی لێدەکەوێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 8 januari 2014 kl 12.49
Foto: Anders Wiklund/ TT

وەدرەنگیکەوتنی هاتوچۆی قیتارەکان کە زۆرتر بە هۆی گرفتی تەکنیکی یا خود دەرچوونی لە هێڵی ئاسنەکان دێتەپێش، هەموو رۆژێ میلیۆنان کرۆن زیان لە کۆمەڵگا دەدا.

لەم دواییانەدا هاتنەپێشی گرفت لە هاتوچۆی قیتارەکان بۆتە شتێکی ئاسایی. لە مانگی نۆڤەمبەردا قیتارێک لە باشووری ستۆکهۆڵم لە هێڵی خۆی لایدا و ڕۆژی ڕابردووش قیتارێکی دیکەی سەر بە شیرکەتی پۆست، هەر لەم ناوچەیە، بوو بەهۆی وەدرەنگیکەوتنی زۆر لە هاتوچۆی قیتارەکانی دیکەدا لە ستۆکهۆڵمەوە بەرەو باشووور و لەوێشەوە بەرەو ستۆکهۆڵم. ئەمە تەنیا قیتارەکانی دەرەوەی شار ناگرێتەوە بەڵکوو لەبەر بەکارهێنرانی هەمان هێڵ، قیتارەکانی ناوشاریش تووشی گرفت دەکات.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نیشان دەدات کە وەدواکەوتنی قیتارەکان دەتوانێ هەموو ڕۆژێ لە سەعاتدا لانیکەم ٣٠٠ کرۆن زیان بۆ هەر موسافیرێک لە کۆمەڵگا بدات. یووناس ئیڵیاسسۆن شیکارێکی بواری هاتوچۆیە لە زانکۆی تەکنیکیی ستۆکهۆڵم و دەڵێ بە سەرنجدان بەوەی هەموو جارێ هەزاران موسافیر لەم گرفتەوە دەگلێن ئەوا ڕۆژانە خۆ لە میلیۆنان کرۆن دەدات.

ڕووداوی دەرچوونی قیتار لە هێڵەکەی کە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو نزیکەی نۆ ڕۆژی کێشا، سەرجەم لە نێوان ٩٠ تا ١٨٠ میلیۆن کرۆن زیانی لێکەوتەوە. بێت و ئەم ڕووداوانە زیاتر ببنەوە ئەوا خەڵک بیر لە گۆڕینی شوێنی ژیان و کاریان دەکەونەوە و ئەوەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لە سەر بازاڕی خانووبەرە و کاردا دەبێ و لە درێژماوەدا زیانێکی هەرە گەورەتر بە سەر کۆمەڵگادا دەسەپێنێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".