Foto: Teater Insite

ڕوون نییە کێ بڕیار لەسەر مانەوەی منداڵانی پەناخواز دەدات

وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا هێشتا لەسەر ئەوەی کام وڵات دەبێ بەرپرسیی منداڵانی پەناخوازی بەتەنیاهاتوو بگرێتە ئەستۆ، یەکدەنگ نین. هاوینی ڕابردوو دادگەی ئەورووپا بڕیاری دا کە منداڵان نابێ بەبێ هۆ لە نێوان وڵاتاندا هاتوچۆیان پێبکرێ بەڵام لێکدانەوەی ئەم بڕیارە لە هەموو وڵاتاندا وەک یەک نەبووە.

هەندێ وڵات دەڵێن یەکەم وڵاتێک کە ئەم منداڵانە لێی دادەبەزن دەبێ بە پەروەندەیاندا بچێتەوە و بڕیار لەسەر مانەوەیان بدات. وڵاتی واش هەن کە پێیان وایە دوایەمین وڵات و ئەو شوێنەی منداڵەکە سەر لە ئاخر لەوێیە، بەرپرسی ئەم کارەیە.

تێرێس لیندستروێم بەڕێوەبەری بەشی ڕێکەوتننامەی دابڵین لە دەزگای کۆچی سویدیش هیوای ئەوە دەخوازێ کە دادگەی ئەورووپا هەرچی زووتر لێکدانەوەیەکی ڕوون لەسەر ئەم پرسە بداتە دەست.

جێی باسە کە لەم ساڵانەی دواییدا هەموو ساڵێ لە نێوان ١٢ تا ١٥ هەزار مێرمنداڵی ژێر هەژدە ساڵ لە ئەورووپا داوای پەنابەرییان کردووە. ساڵی ڕابردوو ٣٦٠٠ کەس لەم منداڵانە داوای ئیزنی مانەوەیان لە سوید کردووە کە نزیکەی ٤٥٠ کەسیان پێشتر هەوڵیان دابوو لە وڵاتی دیکەی ئەورووپاییش ئیزنی مانەوە وەربگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista