Foto: Sophie Bassouls, Leif R Jansson/TT

ڕۆژنامەوانە سویدییە گیراوەکان لە سووریا ئازاد کران

ئەو دوو ڕۆژنامەوانە سویدییەی ماوەیەک لەوەپێش لە سووریا گیرابوون ئێستا ئازادکراون. وەزارەتی دەرەوەی سویدیش ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.

مەگنووس فالکێهێد و نیکلاس هاممارستروێم ڕۆژنامەوانانی ئێستائازادکراوی سویدی هەر ئێستا لە بەیرووتی لوبنانن و لەلایەن کارمەندانی باڵوێزخانەی سویدەوە خزمەتیان دەکرێ.

خاچی سووری لوبنان بە بەشی ناوەندی دەنگوباسی سویدی ڕاگەیاند کە یەکێ لەم دوو سویدییە ئەمڕۆ لە سەر داوای باڵوێزخانەی سوید لە سنووری سووریاوە گوازراوەتەوە بەیرووت. ئەوی تریشیان پێشتر لە باڵوێزخانە بوو.

ئەم دوو ڕۆژنامەوانە کە وەک ژورنالیستی ئازاد کاریان دەکرد لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەردا کاتێ لە سەر سنووری سووریا ـ لوبنان و بەتەمای بەجێهێشتنی ئەم وڵاتە بوون ڕفێنران.

نیکلاس هاممارستروێم چەند ساڵ وەک وێنەگر کاری بۆ میدیا گەورەکانی سوید کردووە بۆ نموونە ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت. مەگنووس فالکێهێدیش لە رۆژنامەی داگێنزنیهێتر و سیدسڤێنسکادا بابەتی نووسیوە.

لە گوێن راپۆرتی ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور سووریا ئێستا بە پڕمەترسیترین وڵاتی دنیا بۆ ڕۆژنامەوانان ناسراوە و لەوەتەی شەڕی ناوخۆیی لەم وڵاتەوە ١١٠ ژورنالیست کوژراون و پەنجاش بە دیل گیراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista